ناس کورد-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دۆخی دارایی هەرێم ئالۆزە و لەژێر فشارێکی زۆردان، دەشڵێت، هەرێمی کوردستان پڕە لە کێشە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانەی کۆڕبەندی جیهانیی وزە لە دوبەی (سێشەممە 29-3-2022) ڕایگەیاند، "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی کەرتی نەوت و گازی هەرێم کاریگەری لەسەر کۆی پرۆسەی نەوت و گاز لە هەرێم و عێراق دەبێت، بەڵام گەشبینم بەوەی بتوانین بگەینە ڕێککەوتنێک کە شتێک نەمێنێت بەناوی کێشەی نەوت."
هاوکات لەبارەی دۆخی دارایی هەرێمەوە ئاماژەی بەوەکرد، "بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزە و لەژێر فشارێکی زۆردایە، پێویستە بەردەوام بین لە هەوڵەکانمان بۆ باشترکردنی بارودۆخەکە."
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، "لە ناوچەیەکین پڕە لە کێشە، لە وڵاتێکین پڕە لە کێشە، لە هەرێمێکیشین پڕە لە کێشە، بۆیە پێویستە بەسەر ئەو کێشانەدا زاڵ بین."