ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەوڵی دۆزینەوەی زیاتری نەوت و غاز و گەشەپێدانی دەدەن کە ئەوەش "ڕه‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانییه‌كان نه‌بێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مه‌سرور بارزانی له میانی به‌شداریكردنی له پانێڵێكی تایبه‌ت له لوتكه‌ی حكومه‌ته‌كان له دوبه‌ی (29-3-2022) وتی، "ئێمه یه‌كێكین له ناوەندەکانی دابینكردنی وزه، نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی ئه‌وروپا و جیهان، ئێمه زیاتر نه‌وت ده‌دۆزینه‌وه و هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانیان ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش شتێكه، ره‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانییه‌كان نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵی خۆمان خستووته گه‌ڕ و به‌لانی كه‌م بتوانین ئه‌م كه‌موكوڕییانه پڕبكه‌ینه‌وه كه له جیهان هه‌یه".
مه‌سرور بارزانی دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له دانووستانداین، دانووستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وت ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆمان بپارێزین، ده‌ستوور روونیكردووه‌ته‌وه، كه مافه‌كانمان چین و چۆن ده‌بێت مامه‌ڵه بكه‌ین، حكومه‌تی عێراقیش ئه‌وه ده‌زانێت، كه‌واته ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به ده‌ستوور نییه، واتا په‌یوه‌ندی به یاسایی بوونی پرۆسه‌كه نییه، ئه‌مه بڕیارێكی سیاسییه، له‌لایه‌ن كه‌سانی سیاسیی هه‌ڵبژێردراو ئه‌نجام دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی گوشارمان بخه‌نه سه‌ر."
دوێنێ مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی وزە لە جیهان، "لە ئایندەیەکی نزیکدا غازی سروشتی بۆ عێراق، تورکیا و ئەوروپا هەناردە دەکەین، بۆ ئەوەی ئاسایشی وزەیان بۆ دابینبکەین".
زیاتر بخوێنەوە: مەسرور بارزانی: غازی سروشتی هەناردەی تورکیا و ئەوروپا دەکەین
هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێکی عێراقی و تورکی ڕایگەیاند، پلانێکی سەرەتایی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ تورکیا و ئەوروپا بە هاوکاری ئیسرائیل، ئێرانی توڕەکردووە و ئەوەش هۆکاری سەرەکی هێرشە موشەکییەکە بووە بۆسەر هەولێر.
زیاتر بخوێنەوە: ڕۆیتەرز هۆکاری هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر ئاشکرا دەکات.. ’’دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل’’