کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر 20 مادەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە، دەکات. . ئەمڕۆ (دووشەممە 22ی تەموزی 2019) دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەچوو، لەدانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر 20 مادەی پڕۆژە یاساکە درا و پەرلەمانى عێراق رۆژى 1ى نیسانى 2020ى وەک رۆژى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، دیارى کرد. . هاوکات، بۆ پێداچوونەوە بە ڕێكار و بەرنامەكانی كۆمسیۆن و ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی ئۆفیسی سەرجەم پارێزگاکان کۆبووەوە. . لە پاش کۆبوونەوەکە، ڕزگار حەمە ئەمین، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند:" لە كۆبوونەوەکەدا دوو خاڵی سەرەكی قسەی لەسەر كرا، ئەوانیش كەمكردنەوەی ئەندامانی كۆمیسیۆن بۆ نیوەی ئێستا، هەروەها گۆڕینی شێوازی چۆنیەتی ئەژماری دەنگی لایەنە سیاسییەكان ڕێكار و بەرنامەكانی كۆمسیۆن، گفتوگۆی لەبارەوە کرا. . لەبارەی تۆماری د ەنگدەرانیشەوە، جێگری سەرۆکی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:"تیمی تایبەتمان لە بەغداوە بۆ كەمپەكان ڕەوانە كردوە بە مەبەستی تۆمارێكی دروست و تەندروست لەبارەی ڕێژەی ئاوارەكان و دەرهێنانی تۆماری بایۆمەتری بۆ ئاوارەكان". . باسی لەوەشکرد، له ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكان شێوازی ژماردنی ئهلیكترۆنی بهكاردههێنرێت، بهههمان شێوهی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهران، بهڵام گۆڕانكاری تێداكراوه و كامێرای چاودێری بهكاردههێنرێت بۆ تۆماركردنی سهرجهم پڕۆسهكه. .