گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوای عێراق.. سعودیەش هێلکەی تورکی قەدەغە کرد

2019.07.22 - 18:06
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای عێراق.. سعودیەش هێلکەی تورکی قەدەغە کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وڵاتى سعودیە بڕياریدا هاوشێوەی عێراق، پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆی خۆی بکات و چیدی  هێلکە لە تورکیا و  چەند وڵاتێکی تر، هاوردە نەکات. دەستەی خۆراک و دەرمانی سعودیە بڕیاریداوە بۆ پاراستنی بەرهەمی وڵاتەکەی، چیتر ڕێگە بە هاوردەکردنی هێلکە لە وڵاتانی تورکیا، ئوردن و ئۆکرانیا، نەدات. . بڕیارەکەی سعودیە لەئەمڕۆ (دووشەممە، 22ى تەموزى 2019)ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن. تا کۆتایی مانگی 8ی ئەمساڵ کاری پێ دەکرێت. بەگوێرەى میدیاکانی سعودیە، بڕیارەکەی  سعودیە دوای ئەوە هاتووە، کە سکاڵایەکی زۆر لە لایەن بەرهەمهێنەرەکانی هێلکە لەو وڵاتە  ئاڕاستەی حکومەت کراوە. . لە ڕۆژی ( 1ى ئایارى 2019)، حکومەتی عێراق هاوردەکردنی هێلکەی لە تورکیا ڕاگرت. دوێنێ(یەکشەممە 21ى تەموزى 2019)، میدیاکانی تورکیان بڵاویان کردەوە، بەهۆی ئەو بڕیارەی عێراقەوە، هەشت سەرمایەداری تورکیا مایەپووچ بوون و زیانێکی گەورەش بە کەرتی بەرهەمهێنانی هێلکە، کەوتووە، زیاتر لە 17 ملیۆن مریشک بە هۆی دابین نەکردنی پارەی ئالیک بۆیان لەناو براوون. .