گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بزانە حکومەت دەیەوێت تا جەژن چەند مووچە دابەش بکات

2022.03.28 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
بزانە حکومەت دەیەوێت تا جەژن چەند مووچە دابەش بکات

ناس کورد- 

پەرلەمانتار، عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند، داهاتی نەوت و ناوخۆ بە زیادەوە بەشی مووچە دەکات، دەشڵێت، حکومەت دەیەوێت لە سێی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەیەکی دیکە دابەش نەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 28-3-2022) ڕایگەیاند، "بەبێ 200 میارەکەی بەغدا، داهاتی نەوت و ناوخۆ بە زیادەوە بەشی مووچەی مانگی سی دەکات." 

 

وتیشی، "نیەتی حکومەت ئەوەیە کە لە 3ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات و بە خاوی مووچەی مانگی سێ دابەش بکرێت بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەیەکی دیکە دابەش نەکەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا لانیکەم داهاتی مانگانەی نەوت 550 ملیۆن دۆلارە و تەنها بە داهاتی نەوت و دەروازەکانی پەروێزخان و ئیبراهیم خەلیل دەتوانرێت مووچە دابەش بکرێت." 

 

عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکرد، "داهاتی ناوخۆ دیار نامێنێت و سێ کەس بەرپرسن لەوە، لە سنوری سلێمانی جیگری سەرۆکی حکومەت و هاوسەرۆکی یەکێتی، لە زۆنی زەردیش سەرۆکی حکومەت بەرپرسە، زۆر بە ڕوونی ئەوە دەڵێم سێ کەس حکومڕانی دەکەن." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، "دوو ئیدارەییەکی ئاشکرا لە هەرێمی کوردستان هەیە و یەکێتی و گۆڕانیش بەوە ڕازین و نەیانوتووە کە ڕازی نین مووچە لە داهاتی سلێمانی دابین بکرێت، بۆیە با بفەرموون مووچە دابەش بکەن."