گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی ناوخۆ: نائیف کوردستانی دەستگیر دەكرێت

2022.03.28 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ناوخۆ: نائیف کوردستانی دەستگیر دەكرێت

ناس کورد- 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسە دەرچووە كە سووكایەتی بە مەرجەعیەت كردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم (دووشەممە 28-3-2022) ڕایگەیاند، كەسێك بەناوی "نایف كوردستانی" تویتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باسی لە مەرجەعیەت كردووە و ئەوەش بە "سووكایەتی" لێكدراوەتەوە.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پارتی ڕوونکردنەوەی نوێ دەدات.. ئایا گلەییان لە سەدر هەیە؟

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئازادی رادەربڕین بە واتای ئەوە نایەت سووكایەتی بە رەمز و هێما ئایینی و نیشتمانییەكان بكرێت و دەستدرێژیان بكرێتە سەر و ئەو كارە بە هیچ جۆرێك قەبووڵ نییە، بۆیە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسە دەرچووە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو كەسەی ئەو تویتەی بڵاوكردووەتەوە تەنیا گوزارشت لە رای خۆی دەكات، هەڵوێستی حكومەتی هەرێم و گەلی كوردستان روون و راشكاوە لە رێزگرتن و نرخاندنی رۆڵی مەرجەعیەت لە عێراق و جیهانی ئیسلامی و ئەو هەڵوێستەش وەكو خۆی دەمێنێتەوە و لەسەری بەردەوام دەبن."