گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئەو مەلایەی سەدان مەسیحی لەناو مزگەوتەکەیدا حەشاردابوو خەڵاتکرا، چیرۆکەکەیت بیستووە؟

2019.07.22 - 17:10
ئەو مەلایەی سەدان مەسیحی لەناو مزگەوتەکەیدا حەشاردابوو خەڵاتکرا، چیرۆکەکەیت بیستووە؟
ناس كورد- ڕۆژی 18ی تەموزی 2019، وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەبوبەکر عەبدوڵا کە کەسایەتییەکی ئاینی موسڵمانی نەیجیرییە بەهۆی یارمەتیدان و ڕزگارکردنی 262 هاوڵاتی مەسیحی ئەو وڵاتە. ئەبوبەکر عەبدوڵای تەمەن 83 ساڵ بە خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ئاینی پێ بەخشرا، چوار کەسایەتی تریش هەمان خەڵاتیان وەرگرت کە خەڵکی سودان و عێراق و بەڕازیل و قوبروس بوون. https://twitter.com/StateDept/status/1151618724396277761?s=20 چیرۆکی ئەبوبەکر چۆنە؟ مانگی حوزەیرانی ساڵی 2018، ئاژەڵدارەکانی عەشیرەتی فولانی موسڵمان چەند هێرشێکیان کردە سەر زیاتر لە 10 گوندی ناوچەى بارکین لە ویلایەتی بلاتۆی نەیجیریا. ڕووداو و هێرشەکان بوونەهۆی کوژرانی زیاتر لە 80 کەس و یەکێک بوو لە هێرشە بەرفراوانەکانى ڕێکخراوی "بۆکۆحەرام" لە ناوچەکە. بەڵام ئەبوبەکر عەلی کە مەلای مزگەوتێکى ناوچەکەبوو، ژیانی خۆی خستەمەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی 262 هاوڵاتی مەسیحی لەدەستى ئاژەڵدارەکانى عەشیرەتی فولانی و لە مزگەوتەکەی خۆیدا هەموویانی شاردەوە و مزگەوتەکەى کردە پەناگەى سەدان هاوڵاتی هەڵهاتوو لە شەڕەکە. هەرچەندە هێرشبەران داوایان لێکردووە ئەو کەسانە لە مزگەوتەکە دەربکات، بەڵام ئەبوبەکر ڕەتیکردووەتەوە و پارێزگاری لێکردوون. ئەبوبەکر لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە هۆکاری یارمەتیدانی ئەو مەسیحییانە دەکات و دەڵێت، "چونکە پێش 40 ساڵ مەسیحییەکانی ئەو ویلایەتە ڕێگەیان بە موسڵمانان داوە مزگەوت دروستبکەن."