گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ئێستا حکومەتی هەرێم ’’300 ملیار دینار پارەی زیاتر لە موچە هەیە’’

2022.03.27 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئێستا حکومەتی هەرێم ’’300 ملیار دینار پارەی زیاتر لە موچە هەیە’’

ناس کورد-

عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم دەتوانێت پێش مانگی ڕەمەزان موچەیەک بدات و پێش جەژنیش موچەیەکی تر، "چونکە ئێستا 300 ملیار دینار پارەی زیاتر لە موچە هەیە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح لە بەدواداچوونێکدا (27-3-2022) دەڵێت، بەڵگەی ڕوون لە بەردەستە کە دەتوانن پێش مانگی ڕەمەزان موچەیەک و پێش جەژنیش موچەی دووەم بدەن.

 

دەشڵێت، موچە پێویستی بە 600 ملیۆن دۆلار هەیە کە دەتوانێت بە داهاتی نەوت و ناوخۆی دابینی بکات.

 

عەلی حەمە ساڵح ڕوونیشیکردووەتەوە کە "مانگی پێشوو نرخی بەرمیلێک نەوت تێکڕا (97 دۆلار) بوو، داهاتی نەوت کە دراوە بە وەزارەتی دارایی (488 ملیۆن دۆلار) بووە، ئەم مانگە تێکڕای نرخی نەوت (117 دۆلارە) بەمەش بەلای کەم داهاتی نەوت دەگاتە (550 ملیۆن دۆلار) دەبێت".

 

جەختیکردووەتەوە کە "بۆ تەواوکردنی موچە 50 ملیۆن دۆلار پێویستە، هەولێر (28.5 ملیۆن دۆلار) و سلێمانی (21.5 ملیۆن دۆلار)، تەنیا داهاتی خاڵە سنوریەکان 100 ملیۆن دۆلارە.. جگە لە باج و ڕسومات."


باسی لەوەشکردووە کە "سەرباری هەموو گەندەڵی و قاچاخیەکان، ئێستا 300 ملیار دینار پارەی زیاتر لە موچە هەیە بۆ پڕۆژە و خەرجی دیکە."