کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە داوای کردووە، یاری ئەلیکترۆنی پۆبجی قەدەغە بکریت، هۆکارەکەشی بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا گەڕاندۆتەوە.
نەجات ئەلتائی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: "بە هۆی یاری پۆبجییەوە چەندین حاڵەتی جیابوونەوە ڕویداوە لە پاریزگای دیالە، هەروەها فەرمانبەرانی حکومەت و فەرمانگەکانی داگیرکردووە، کە کاروباربار پشتگوێخراوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە داوای کردووە، نەپەلە بڕیاربدرێت بە قەدەغەکردنی ئەو یارییە ئەلیکترۆنیە.
یاری پۆبجی لە ساڵی ٢٠١٨ دروستکراوە و بە شێوازێکی فراوان لە جیهاندا بڵاوبۆتەوە، پێشتریش لە عیراق، چەندین حاڵەتی جیابوونەوەی ژن و مێردی بەکارهێنەری ئەو یارییە ڕاگەیەنراوە.