گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

زستان دواین ڕۆژەکانی بەسەر دەبات و کەشی هاوینە لەبەر دەرگادایە

2022.03.27 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
زستان دواین ڕۆژەکانی بەسەر دەبات و کەشی هاوینە لەبەر دەرگادایە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، وەرزی سەرما و زستان دواین ساتەکانی بەڕێدەکات و لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە هەندێک ناوچەی خواروی عێراق دەگەنە 40 پلەی سیلیزی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن ئەسەدی، کەشناسی دیاریی عێراقی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (27-3-2022) دەڵێت، "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی مامناوەند ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما بەرە بەرە بەرزدەبنەوە بە شێوەیەک لە ناوچەکانی خواروی عێراق دەگاتە 40 پلەی سیلیزی، بەڵام لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تا ئەو ڕادەیە بەرزنابێتەوە."

 

دەشڵێت، "لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە کەشی وەرزی هاوینە دەستپێدەکات، هەندێک شەپۆلی مامناوەندی فێنک هەڵدەکەن بەڵام زۆر ناخایەنن."

 

لەبارەى بارانەوە، حسێن ئەسەدی دەڵێت، "ئەمڕۆ باران لە بەشێکی زۆری شارەکانی باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، بەڵام لە ناوچەکانی تر دۆخەکە سەقامگیر دەبێت."

ئەم نەخشەیەی خوارەوە پلەکانی گەرمای مانگی داهاتوو نیشان دەدات: