گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی شکاندنی بایکۆت بڕیاری دا

2022.03.26 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی شکاندنی بایکۆت بڕیاری دا

ناس کورد- 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، دەسەڵات لەڕێگەی بەڕێوەبەری پەروەردەکانەوە پەنای بردووە بۆ هەڕەشەکردن لە مامۆستایان بۆ شکاندنی بایکۆت، دەشڵێت، زمانی هەڕەشە بەهیچ شێوەیەک مامۆستایان سارد ناکاتەوە لە هەڵۆێستەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە

 

بەداخەوە جارێکی تر دەسەڵاتی شکست خواردوو لەجیاتی وەڵامدانەوەی داخوازییە ڕەواکانی مامۆستایان لەڕێگەی بەڕێوەبەری پەروەردەکانەوە پەنای بردەوە بۆ هەڕەشەوترساندن بۆ شکاندنی بایکۆت و بەزۆر بردنەوەی مامۆستایان بۆ ناو ناوەندەکانی خوێندن .

 

بۆیە لێرەوە ڕای دەگەینن زمانی هەڕەشە بەهیچ شێوەیەک مامۆستایان سارد ناکاتەوە لە هەڵۆێستەکانیان و ئەو جۆرە هەڕەشانە خزمەت بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن ناکات .

 

هاوکات مامۆستایان دڵنیا دەکەینەوە بەدواداچونی تەواو دەکەین بۆ ئەو جۆڕە هەڕەشانە و ڕێگە نادەین شکۆ و ڕێز و داوای ڕەوای مامۆستایان پێشێل بکرێ .

.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی

٢٦ / ٣ / ٢٠٢٢

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەروەردەی سلێمانی لەسەر دەوامی خوێندن و بایکۆت بڕیارێکی دەرکرد