گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چەند پێشنیازێك بۆ چارەسەركردنی کێشەی مووچە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كران

2022.03.26 - 22:49
App store icon Play store icon Play store icon
چەند پێشنیازێك بۆ چارەسەركردنی کێشەی مووچە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كران

ناس کورد- 

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،، چەند ڕاسپاردەیەكیان بۆ چارەسەركردنی کێشەی مووچەی خانەنشینان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (شەممە 26-3-2022) بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی لقی سلێمانی بانكی ناوەندیی هەرێم و نوێنەری وەزارەتی دارایی و سەرجەم بەڕێوەبەری بانكەكانی سلێمانی بۆ دابەشكردنی مووچە كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە.

 

ئاماژەی بەوەكردووە، لەكۆبوونەوەكەدا چەند پێشنیازێك بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچە خانەنشینان خرانەڕوو لەگەڵ كێشەی كەمی پارە لە بانكەكان و لە كۆتاییدا بڕدراوە كەچەند ڕاسپاردەیەك ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بكرێن كە بریتین لە :

 

١- جیاكردنەوەی مووچەی خانەنشینیی سەربازی لەخانەنشینیی مەدەنی لەكاتی دابەشكردنی مووچە.

 

٢- لەكاتی دانانی خشتەی مووچەدا ئەولەویەت بدرێت بە مووچەی خانەنشینان .

 

٣- زیادكردنی بینا و بنكەی دابەشكردنی مووچە بۆ بانكەكان، لە شوێنێك كە پێویستبێت.

 

٤- لەكاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشیندا، بەپێی ژمارەی ناسنامەی خانەنشینی یاخود بەپێی پیتەكانی ئەلفوبێی ناوەكانیان بێت.

 

٥- شوێنی گونجاو شایستە دابینبكرێت بۆ خانەنشینان لەكاتی چاوەڕێكردنیان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی سێ

 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، چەند ڕاسپاردەیەكی دیكە گەڵاڵەكران، لەوانە :-

 

ا - پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری.

 

ب - دابەشكردنی مووچە بكرێت بە سیستمی كارتیی ئەلیكترۆنی.

 

ج - پەلەبكرێت لە جێبەجێكردنی سیستمی ژمارەی هاوتای كەسی.

 

د - هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران و خانەنشینان بكرێنەوە.