گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نەوەی نوێ لەبارەی ’’ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2022.03.26 - 22:21
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەی نوێ لەبارەی ’’ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ پارتی ڕێککەوتبێت و سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەکە دەڵیت، ئەوان لەگەڵ پارتی و یەکێتی کار ناکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا (شەممە 26-3-2022) ڕایگەیاند، "ئەرکی ئێمە ئەوە نیە دانیشتنەکانی پەرلەمان بەجێبهێڵین، ئێمە دژی پەکخستنی پەرلەمانین کە تاکە دامەزراوەیە ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت لەڕێگەیەوە کاری خۆی بکات".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆر بە سادەیی، ئێمە لەگەڵ پارتی و یەکێتی کار ناکەین چاوەڕێی ئەوان بین تاوەکو رێکدەکەون و دواتر بڕیاربدەین بچینە پاڵیان، بەڵکو ھەڵوێست و ئیرادەی خۆمان ھەیە." 

 

هاوکات ڕێبوار ئەوڕەحمان، وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕەتیکردەوە لەگەڵ پارتی ڕێککەوتبن و وتی، "دەنگدەرانمان دڵنیا دەکەینەوە کە بەهیچ شێوەیەک نە لەگەڵ پارتی و نە لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتنمان نییە و ئەو دوو حزبە هیچ جیاوازییەکیان نییە."