ناس کورد-
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەدوای دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە و تیایدا سووپاسی ئەو لایەنانە دەکات کە بەشداری دانیشتنەکەیان کرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا (شەممە 26-3-2022) ڕایگەیاند، "سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەم کە بەشداریان لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا کرد و هەڕەشە نەیترساندن و فریویان نەخوارد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمڕۆ سەلماندتان کە شوێن بۆ پشک پشکێنە نەماوە، جوانترین نەخشی عێراق نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی."