ناس کورد-
ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕەخنە لە بەشداریکردنی نەوەی نوێ دەگرێت لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە کۆبوونەوەکە دواخرا، دەشڵێت، "پیرۆزە وەرگرتنی ئۆکەی کردنەوەی چاڤی لاند و گوندی ئەڵمانی لە هەولێر."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسینکێکدا ڕێزان شێخ دلێر، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی (شەممە 26-3-2022) ڕایگەیاند، "پیرۆزە بەشداری نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار (کەنەکرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " داواکارییـەکانی نەوەی نوێ داوای زۆرێک لە هێز و لایەنە سیاسیەکانـە، بەڵام خۆڵکردنـە چاوی خەڵک بەوەی ئەم لەبەر ئەم داوایانە بەشداربوون عەیبەیەکی گەورەیە، گەرەنتی چیتان وەرگرتووە، گەر ئەو داواکارییانەتان جێ بەجێ نەکرا کوا کات بۆ جێبەجێکردنی."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئەو داواکارییانەی نەوەی نوێ و ئیمتیداد هەیانبوو بەشێکی زۆریان موقتەدا سەدر خۆشی داوایکردبوو، سیاسەتی دوفاقی و بازرگانی تەمەنی کورت دەبێت بەو هیوایەی خەڵکی کوردستان بزانێت لێرە بەدوا ئێوە چ هێزێکن، ئێوە کە وتەبێژەکـەتان پێش هەفتەیەک دەڵێت هەموو ئەگەرێک لەبەردەمان کراوەیە لەوەی بەشداری بکـەین یاخود نـە، چۆن دەتانەوێت خەڵک فریو بەن بەوەی هەر بەشداریتان دەکرد و نابێت بایکۆتی موئەسەسەیەکی لەو جۆرە بکرێت."
ڕاوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەشڵێت، "پیرۆزە وەرگرتنی ئۆکەی کردنەوەی چاڤی لاند و گوندی ئەڵمانی لەهەولێر."