گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

سبەینێ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

2022.03.26 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد- 

لەدوای ئەوەی بەشێک لە فەرمانبەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەهۆی نەبوونی پارە مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرت، بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەکانیان پێبدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی یەکی سلێمانی (شەممە 26-3-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "سبەینێ یەکشەممە و دووسبەی دووشەممە 27 و 28-3-2022، مووچەی مانگی دووی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە دابەش دەکرێت کە پێشتر بەهۆی نەبوونی پارە لە بانک پارەیان پێنەدرابوو." 

 

ئەگەرچی مووچەی مانگی دوو نزیکەی 15 ڕۆژ دواکەوت، بەڵام لەدوای دەستکردن بە دابەشکردنیشی، لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە پاساوی نەبوونی پارە لە بانکەکان بەشێکی زۆر لە فەرمانبەران مووچەیان پێنەدرا.