گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدی گەیشتە تاران.. میدیایەکی ئێران هۆکاری سەردانەکەى ئاشکرا دەکات

2019.07.22 - 16:34
عادل عەبدولمەهدی گەیشتە تاران.. میدیایەکی ئێران هۆکاری سەردانەکەى ئاشکرا دەکات
ناس کورد- کەمێک پێش ئێستا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکى وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران و میدیا ئێرانییەکان چەند زانیارییەکی دزەپێکراویان لەبارەى سەردانە لە ناکاوەکەى عەبدولمەهدیخستووەتەڕوو و ڕایانگەیاندووە، "عادل عەبدولمەهدی لە سەردانەکەیدا پێشنیازی بەستنی کۆنگرەی "لوتکەى هەرێمی لە بەغدا" بە بەرپرسانى ئێران دەدات کە وڵاتانی دراوسێ و دۆستی عێراق بانگهێشت دەکرێت." . دەشڵێن، "بانگهێشتنامە ئاڕاستەى وڵاتای میسریش دەکرێت و پێدەچێت پێشنیازەکەى عێراق لەلایەن ئێرانەوە پێشوازی لێ بکرێت و لوتکەکەش، ئەگەر ببەسترێت، هەلێک دەبێت بۆ پتەوکردنی گفتوگۆیی عەرەبی-ئێرانی." ئاماژەیان بەوەشکردووە، "ئەگەر ئەو لوتکەیە ببەسترێت بە بەشداری ئێران و سعودیە، ئەوە بە دڵنیاییەوە کەناڵی ڕاستەوخۆی گفتوگۆی بەرپرسانى ئەو دوو وڵاتە دەکرێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان بەبێ بارگرژی و توندوتیژی."