گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناس بیروڕا

سەرگوزشتەی میزڵدان

2022.03.26 - 10:09

ئەحمەد فاتح

ناس بیروڕا-

ساڵی ۱۹۷٤ مهاتیر محمد سەرۆکی پێشوتری مالیزیا لەچالاکی یەکێک لەقوتابخانەکانی مالیزیا بەشداری دەکات، لەو چالاکییەدا دەڵێ بیرۆکەیەکم هەیە، بیرۆکەکەش بۆخوێندکارەکان نییە بەڵکو بۆ مامۆستاکانە، مهاتیر دەڵێت هەمووتان لەگۆرەپانی قوتابخانەکە کۆببنەوە و میزڵدان بەسەر مامۆستاکاندا دابەش دەکات ودەڵێت فوو لەمیزڵدانەکان بکەن ولەقاچتانی ببەستن ، ئەگەر دوای یەک خولەک میزڵدانەکان نەتەقی ئەوا خەڵات وەردەگرن. مهاتیر هێمای دەستپێکردنی خولەکەکی دا بەمامۆستایان، مامۆستاکان هەریەکەو پەلاماری یەکیان دا بۆئەوەی میزڵدانی ئەوەی بەرامبەری بتەقێنێت. دوای کۆتایی هاتنی خولەکەکە مهاتیر بەسەرسوڕمانەوە سەیری مامۆستاکانی کردوو وتی:

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

من پێم نەوتون میزڵدانی بەرامبەرەکەتان بتەقێنن!!
ئەگەر هەر یەکێک لەئێوە لەشوێنی خۆی بوەستابایە هیچ یەکێک لەئێوە میزڵدانەکەی نەدەتەقی وهەمووشتان خەڵاتەکەتان وەردەگرت.


بەڵام بیرکردنەوەی نەرێنی بەسەر هەمووتان دا زاڵبوو، هەمووتان بیرتان لەسەرکەوتن دەکردەوە لەسەر حسابی بەرامبەرەکەتان لەکاتێکدا خەڵاتەکە بەشی هەمووتانی دەکرد. بەڵام بەداخەوە دەمانەوێت بگەینە خەڵاتی سەرکەوتن لەسەرحسابی بەرامبەرەکەمان. ئەفسوس ئەمە ژیانی واقیعی ئێمەیە هەوڵی سەرکەوتن دەدەین لەسەرئەوەی بەرامبەرەکەمان تێکبشکێنین.

بۆیە هەمیشە دەبێت هەوڵبدەین دڵ ودەروون ونییەتمان باش بێت بۆئەوەی باشە بدورینەوە.