گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم: لیژنەیەکى هاوبەش لەگەڵ بەغدا بەمزووانە دەست بە گفتوگۆ دەکەن

2019.07.22 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: لیژنەیەکى هاوبەش لەگەڵ بەغدا بەمزووانە دەست بە گفتوگۆ دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆتاییهات و لە راگەیەندراوێکى کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بڕیارە شاندی هاوبەشی هەرێم و بەغدا لە نزیکترین کاتدا دەست بە گفتوگۆی چڕ بکەن بۆ دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەرسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا. . لە راگەیەندراوى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ (دووشەممە)ى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمدا روونکراوەتەوە، رێنمایی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکانی یەکەمین کۆبوونەوە دراوە. . جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە، لیژنەی هاوبەش لەگەڵ بەغدا بەمزووانە دەست بە گفتوگۆ دەکەن. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی رێوشوێنی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و وەزیرەکان سەرنج و تێبینی خۆیان خستۆتەڕوو. . ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەزیرەکانی راسپارد لە دامودەزگاکانی حکومەتدا بە باشترین شێوە رێز لە هاووڵاتیان بگێری و جیاوازی لە مامەڵەکردندا نەکرێت. پەیوەست بەمەش بڕیارە وەزارەتەکان رێنمایی تایبەت دەربکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران. .