ناس کورد-
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی داوا لە شوێنکەوتووانی دەکات تەنها شوێنی باوکی و حەزرەتی عەلی و شێخ عەبدولقادری گەیلانی بکەون و دەڵێت، "یەک سەحابەی تر هی ئێمە نین."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە تۆمارێکی دەنگیی دزەپێکراودا کە مێژووەکەی دیار نییە، شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەڵێت، "دەروێش حەزرەتی محەمەدی هەیە و حەزرەتی عەلی هەیە، بێتەخوار تا دەگاتە سەید عەبدولقادری گەیلانی، ئیتر یەک سەحابەی تر هی ئێمە نین."
ناوبراو هێرش دەکاتە سەر هاوەڵانی تری پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) و دەڵێت، "هەرکەسێک شوێنی ئەوانە (هاوەڵانی تری پێغەمبەر جگە لە ئیمامی عەلی) بکەوێت، بڕوات ون بێت لای ئێمە."