ناس کورد-
سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگادارییەکی ده‌رباره‌ی مه‌رجه نوێیه ته‌ندروستیه‌كان بۆ چوونه‌ناو خاكی ئێران ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکونسوڵگەرییەکە لە ئاگادارییەکەدا (23-3-2022) دەڵێت، "ئاماژه به ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كۆماری ئیسلامی ئێران، هاوڵاتیانی عێراقی كه دوو دۆز ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و لانی كه‌م دوو هه‌فته به‌سه‌ر دۆزی دووه‌م دا تیپه‌ڕی بێت و كارتی ڤاكسینی QR CODE (كارتی دیجیتاڵ) یان هه‌بێت، به مه‌به‌ستی هاتوچۆ بۆ ئێران پێویستیان به ئه‌نجامدانی تێستی كۆرۆنا نییه."
دەشڵێت، "ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌یان نییه، ده‌بێت به دڵنیایی تێستی كۆرۆنا له جۆری PCR بخه‌نه‌ڕوو كه كه‌متر له 72 كاتژمێر به‌سه‌ری دا تێپه‌ڕیبێت."