گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مووچە لە وادەی خۆی دابەش دەکرێت؟

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە

2022.03.23 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە

ناس کورد- 

 

پەرلەمانتار، عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند، پارەی پێویست بۆ لەبەردەستی حکومەتە و پێویستە ٢٥ی مانگ دابەشکردنی مووچە دەستپێبکاتەوە، دەشڵێت، هیچ گرفتێک نیە موچە دابەشنەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "دوای بەدواداچونمان بۆ داهاتی نەوت و ناوخۆ، پارەی پێویست لە بەردەستە و پێویستە ٢٥ی مانگ دابەشکردنی موچە دەستپێبکاتەوە." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "بۆ موچە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار پێویستە، مانگی پێشوو تێکڕای نرخی نەوتی برێنت (٩٦ دۆلار) بووە، داهاتی نەوت دراوەتە وەزارەتی دارایی (٤٨٨ ملیۆن) دۆلار بووە.. بەهەمان پێوەری مانگی پێشوو ئەم مانگە داهاتی نەوت دەگاتە ( ٥٥٠ ملیۆن ) دۆلار." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە داهاتی ناوخۆ تەنیا ( ٥٠ ملیۆن ) دۆلار پێویستە بۆ مووچە، ئیدارەی هەولێر (٢٨.٥ ملیۆن) دۆلارو و ئیدارەی سلێمانی( ٢١.٥ ملیۆن ) دۆلار." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، "بۆیە هیچ گرفتێک نیە موچە دابەشنەکرێت و داهات زۆر زیاترە." 

 

بە پشت بەستن بەو ژمارانەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەگەر حکومەت بڕیار لە دابەشکردنی مووچەش بدات لە وادای خۆیدا، ئەوا هەر دوو ڕۆژ لە وادەی خۆی دوادەکەوێت، چونکە ٢٥ی مانگ دەکەوێتە ڕۆژی هەینی و پشوو دەبێت.