ناس کورد-
دوای ڕەزامەندبوونی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بە پەشداریکردن لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان، ڕێبەری رەوتی سەدر پەیامیکی ئاڕاستەکردن و دەڵێت، "پاداشتتان دەدەمەوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، " لە دوایین تویتی مندا وەڵامێکی هەستپێکراوی نوێنەرە سەربەخۆکان لە پەرلەمان هەبوو، سوپاسیان دەکەم کە بەرژەوەندیی نیشتیمانیان پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیان خست."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە زووترین کات وەڵامێکی جوان و پاداشتتان دەدەمەوە، بەڵام نەک بە دابەشکردنی کێکەکە، چونکە هیچ لایەکمان بەوە ڕازی نین، بەڵکو بە ساڕێژکردنی برینەکان و هەوڵدان بۆ رێکخستنەوەمان."
سەدر دەشڵێت، "هیوام بە ژیانێکی درێژ نییە، هەوڵدەدەم ئەو ماوەیەی کە ماومە پیلانەکانی گەندەڵکاران لە عێراق لەناوبەرم."