ناس کورد-
وته‌بێژی كۆشكی كریملینی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر لە شەڕی ئۆکرانیادا مەترسیی لەسەر بوونیان هەبێت ئەوا ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دیمیتری پیسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا "كریملین" له لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریکی ڕایگەیاند، " و له وه‌ڵامی پرسیارێكی كریستیان ئه‌مانپوور، پێشكه‌شكاری دیاری كه‌ناڵه‌كه له باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، رایگه‌یاند، رووسیا تێگه‌یشتنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ئاسایشی ناوخۆیی، ەگەر هەڕەشە لەسەر بوونی وڵاتەکەمان هەبێت، دەکرێت چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنرێت."
وتیشی، " ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر بوونی رووسیا نه‌بێت، چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارناهێنرێت."