کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد یوكیا ئامانۆ سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، له ته‌مه‌نی ٧٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. . ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەمموزی 2019، سكرتاریه‌تی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاند، به نیگه‌رانییه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی یوكیا ئامانۆ-یان زانیووه. . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەکراوە ئامانۆ به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات بەنیازبووە ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه. . هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا به‌شێك له‌و په‌یامه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه سەرۆکی کۆچکردووەی ئاژانسەکە بۆ ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری نووسیووە. . ئامانۆ له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی له كاره گرنگه‌كان كردوەته‌وه له پێناو به‌كارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی به رێگای ئاشتییانه به له‌خۆبردوویی كارمه‌ندانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی و پشتیوانی وڵاتانی ئه‌ندام و نووسیوویه‌تی "شانازی به كاره‌كانمانه‌وه ده‌كه‌م. سوپاسی وڵاتانی ئه‌ندام و كارمه‌ندانی ئاژانس ده‌كه‌م". . یوکیا ئامانۆ لە 9ی ئایاری 1947 لە شارۆچکەی یوگاوارا لە ژاپۆن لەدایکبووە، پێشتر بەرپرسی بەشی وزەی ئەتۆمی بووە لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن، لە باڵیۆزخانەکانی ژاپۆن لە ڤێتنام، واشنتن، بڕۆکسلو مارسیلیا کاری کردووە. . ساڵی 2009 وەک بەرپرسی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەستبەکاربوو تا مردنی لە پۆستەکە مایەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسەکە بەنیازبووە دەستلەکار بکێشێتەوە. .