گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەى موچە

ئەنجومەنى پارێزگا: ئەو رۆژەى پارە نەبوو بۆ موچە 78 ملیار لەسلێمانییەوە براوەتە هەولێر

2022.03.22 - 11:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى پارێزگا: ئەو رۆژەى پارە نەبوو بۆ موچە 78 ملیار لەسلێمانییەوە براوەتە هەولێر

ناس کورد-

 

سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، دوو رۆژ لەمەوبەر داهاتی کارەبای سلێمانی کە 78 ملیار دینارە براوەتە هەولێر، لەکاتێکدا دەوترا لەبانکەکانى سلێمانى پارەى پێویست بۆ موچە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئازاد محەمەد (22-3-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت "ئەو پارەیە هی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەبێت لە بانکی سلێمانی تەسلیم بکرێت، ئەو کۆمپانیایە لەبەر ئەوەی قەرزاری حکومەتە ئەو بڕە پارەیەی نەهێناوە بۆ بانکی سلێمانی تەسلیمی بکات بەڵکو ڕاستەوخۆ ئەو پارەیەی بردووە لە هەولێر ڕادەستی کردووە کە ئەمە لە بودجەی پارێزگای سلێمانی ڕۆیشتووە".

 

دەشڵێت "ئەگەر ئەو بڕە لە بانکی سلێمانی تەسلیم بکرایە هیچ گرفتێکی موچەی خانەنشینان نەدەبوو لەکاتی خۆی پێرێ موچە دەدرا بەخانەنشینان، بەداخەوە ئەو 78 ملیارەی سلێمانی بەچەک براوە بۆ هەولێر و لەبری قەرز لەو کۆمپانیایە وەرگیراوەتەوە، کە ئەمە خەسارەیە لە داهاتی سلێمانی، قسە زۆرە بیکەین.”