گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ ئەمەریکا’’

ناوەڕۆکى پەیوەندى تەلەفۆنى وەزیرى دەرەوەى عێراق و هاوتا ئێرانییەکەى

2022.03.22 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى پەیوەندى تەلەفۆنى وەزیرى دەرەوەى عێراق و هاوتا ئێرانییەکەى

ناس کورد-

 

وەزیرى دەرەوەى عێراق و هاوتا ئێرانییەکەى بەتەلەفۆن قسەیان کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئه‌میر عبداللهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ فوئاد حسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان دوو وڵات گفتوگۆى كرد، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دەرەوەى ئێران.

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌ جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندیه‌ دوو قۆڵیه‌كان، دیدگاكانی ئێرانی ده‌رباره‌ی دواكه‌وتنی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی نوێی گفتوگۆكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی روون كرده‌وه‌.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد ده‌رباره‌ی كۆتا گۆڕانكاریه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ دانوستانه‌كانی ڤییه‌نا و هه‌روه‌ها گۆڕانكاریه‌كانی ئۆكرانیا.

 

ئه‌میر عبداللهیان ده‌رباره‌ی دانوستانه‌كانی ڤییه‌نا بۆ هه‌ڵگرتنی ئابڵۆقه‌كان، وتی "ئێمه‌ گه‌شتووینه‌ته‌ قوناغی كۆتایی ئابڵۆقه‌كان. له‌و بابه‌ته‌ زۆر گرنگانه‌ی كه‌ ماون، چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان له‌ ڕێی رێكخه‌ری كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ خستووه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌مریكا". 

 

وتیشى "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا ئه‌و نییه‌ت پاكییه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات پیشان بدات. ئێمه‌ له‌سه‌ر گه‌شتن به‌ رێكه‌وتنێكی باش، به‌هێز و به‌رده‌وام شێلگیرین".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كرد و هیوای خواست ئه‌و رێكخراوه‌ هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی ئومه‌تی ئیسلامی به‌هێز ده‌كات.