گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

داوایەک لە داواکاری گشتییەوە بۆ وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە

2022.03.21 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەک لە داواکاری گشتییەوە بۆ وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە

ناس کورد- 

داواکاری گشتیی هەرێم داوای لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی پێشمەرگە خانەنشینەکەی سۆران دەکات لە سەرەی وەرگرتنی مووچە و داواش لە وەزیری دارایی دەکات بە میکانیزمێکی دیکە مووچەی خانەنشینان دابەش بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا داواکاری گشتیی هەرێم (دووشەممە 21-3-2022) ڕایگەیاند، " دوای بلاوبوونەوەی ھەوالی گیان لە دەستدانی خانەنشینێک لە (سۆران) لە کاتی وەرگرتنی موچەکەی، داواکاری گشتیی، دادوەری داواکاری گشتی لە سۆران راسپارد بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە لە رووی کارگێری و یاساییەوە و داوای پێکھێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە کراوە بۆ ئاشنا بوون لە (راستی) ئەم بابەتە و ئاشکرا کردنی کەم تەرخەمان بۆ بەدواداچوونی یاسایی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ھەمان کاتدا داواکاری گشتیی داواکارە لە بەرێز وەزیری دارایی بە دانانی میکانزمێکی گونجاو بۆ دابەشکردنی موچەی خانەنشیان لە داھاتوودا بۆ ئەوەی کارەساتی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە."