گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک وەبەرهێنەری تورکیا مایەپووچ بوون

عێراق بە رێگری کردنی لە هاوردەکردنی هێلکە زیانی گەورەی لە تورکیا داوە

2019.07.22 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بە رێگری کردنی لە هاوردەکردنی هێلکە زیانی گەورەی لە تورکیا داوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- قەدەغە کردنی هاوردەی هێلکە لە لایەن عێراقەوە قەیرانێکی گەورەی بۆ کەرتی کشتوکاڵی تورکیا دروست کردووە، بەجۆرێک خاوەن کێڵگەکانی بەرهەم هێنانی هێلکەی ئەو وڵاتەی ناچارکردووە ملیۆنان مریشک لەناوبەرن. . بە گویرەی زانیاری میدیاکانی تورکیا، خاون کێڵگەکانی بەرهەم هێنانی هێلکە لە بەهۆی  قەدەغەکردنی هاوردەی هێلکە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە توشی زیانێکی گەورە بوون. . لەبەرانبەردا ناچاربوون لە بەر زۆری  تێچووی کڕینی  ئاڵیک بۆ مریشکەکان  لە ماوەی20 ڕۆژدا زیاتر لە ملیۆنیک مریشک لەناوبەرن. . ڕۆژنامەی زەمان لەوبارەوە نوسیویەتی %20ی بەرهەمی کێڵگەکانی بەرهەم هێنانی هێلکە لە تورکیا پشتی بە هەناردەکردنی بۆ عێراق بەستووە. . بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زەمان بەهۆی نەمانی بازاری ساغکردنەوە،  تا ئێستا هەشت بەرهەمهێنەری هێلکە لە تورکیا مایە پووچ بوون. . ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە حکومەتی تورکیا داوای لە عێراق کردوە بڕیاری قەدەغەکردنەکە  هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام عێراق داواکەی ڕەتکردوەتەوە وجەختیکردوەتەوە، بەرهەمی ناوخۆیی عێراق بەشی پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیانی دەکات. . دەستەی گومرگی عێراق سەرەتای مانگی ڕابردوو لەسەر داوای وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی هێلکەی بۆ ناو عێراق قەدەغە کرد.