گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

 داواکاری گشتی ھەرێم لەسەر گیان لەدەستدانى دوو خانەنشینەکەى سلێمانى هاتەدەنگ

2022.03.20 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
 داواکاری گشتی ھەرێم لەسەر گیان لەدەستدانى دوو خانەنشینەکەى سلێمانى هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند،  فەرمانگەی داواکاری گشتی وەک چاودێری و سەرپەرشتیار ئامادەدەبێت لە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانى دوو خانەنشین لە نۆرەى وەرگرتنى موچەدا لەسلێمانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى سەرۆکایەتى داواکاری گشتی،  لیژنەی لێکۆلینەوە پێک ھاتووە لە بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی وە فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بەردەوام دەبیت تاکو ئەنجامی لێکۆلینەوە دەردەچێت.

 

دەقى بەیاننامەکە:

 

بەیان نامەیەک لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان 

 

دوای بلاوبوونەوەی ھەوالی گیان لە دەست دانی دوو خانەنشین لە سلێمانی لە کاتی وەرگرتنی موچە لە سەر راسپاردەی سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان بەرێز دادوەر (کاوە فتحی معصوم) بۆ بەدواداچوونی بۆ ئەم حالەتە فەرمانگەی داواکاری گشتی وەک چاودێری و سەرپەرشتیار ئامادەدەبێت لە لێژنەی لێکۆلینەوە کە پێک ھاتووە لە بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی وە فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بەردەوام دەبیت تاکو ئەنجامی لێکۆلینەوە دەردەچێت.

يه كەى

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی

سه رۆكایەتی داواكاری گشتی