گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری نەوتی ئێران: سعوودییە و عێراق ناتوانن جێگەی نەوتی ئێران بگرنەوە

2019.07.22 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نەوتی ئێران: سعوودییە و عێراق ناتوانن جێگەی نەوتی ئێران بگرنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، لە ئەگەری ڕاوەستانی فڕۆشتنی نەوتی وڵاتەکەی سعوودیە، عێراق و ئیمارات ناتوانن ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە کە بەم ھۆیەوە دروست دەبێت. . بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ھیچ وڵاتێک ناتوانێت جێگەی نەوتی ئێران پڕبکاتەوە، سعوودیە، عێراق و ئیماراتیش بازاڕی خۆیان ھەیە ئەوانیش ناتوانن ببنە بەدیلی ئێران." . کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی وەزیری نەوتی ئێران، دوای کۆبوونەوەیەکی نێوان وەزیرانی نەوتی کابینەکانی پێشووی حکومەتی ئەو وڵاتە هات، کە تێیدا باس لە چۆنیەتی ڕووبەڕوبوونەوەی ئەو بارودۆخە کراوە کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا هاتووە. . لەبارەی دەستبەسەراگرتنی کەشتیە بەریتانیەکەوە، بێژەن زەنگەنە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەوڵی بەرتەسکردنەوەی میکانیزمەکانی هەناردەی نەوتی ئێران دەدەن و ئەوانیش کاردانەوەیان بۆی دەبێت، دەستبەسەردا گرتنی کەشتییە بەریتانیەکەش لەو چوارچێوەدا بووە. . هاوکات میدیاکانی ئێران دیمەنێکی نوێی کەشتییە بەریتانیەکەیان بڵاوکردەوە، تێیدا ئاڵای بەریتانیای لەسەر لابراوە و لە جێگەی ئاڵای ئێرانی لەسەری هەڵکراوە. .