گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قۆرخكاری و ناشەفافی بودجە’’

پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانى یەوە لەبارەى ناڕەزایی خەڵک: هێشتا نائومێد نین

2022.03.20 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانى یەوە لەبارەى ناڕەزایی خەڵک: هێشتا نائومێد نین

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانى رایگەیاند، دەزانن هاووڵاتییان نیگەرانن و كەموكورتی لە ئیدارەدان و بەڕێوەبردندا هەیە، بەڵام بێئومێد نین و لەگەڵ دۆستەكانیان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە قۆرخكاری و ناشەفافی لە بودجەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بافڵ تاڵەبانى (20-3-2022) لەپەیامێکدا بەبۆنەى هاتنى نەورۆزەوە جەختیکردووەتەوە، دەبێت خێروبێری ئەم هەرێمە بۆ هەمووان بێت و هیچ جیاوازییەك نەمێنێت.

 

دەقى پەیامەکە:

 

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و هیوادارم هەموولایەک لە خۆشی و کامەرانیدا بن

 

جەژنی نەورۆز هێمای نوێبوونەوە و سەرکەوتنی ئیرادەی میللەتی کوردە دژی ستەم و نادادی. وەکچۆن لە رابردوودا گەلی کورد نەورۆزی کردە جەژنی ئازادی و سەرفرازی، هیوادارم ئەم جەژنەش بکەینە دەرفەتێک و هەموومان بە رۆحێکی کوردانە و دوور لە هەموو جیاوازییەکی سیاسی، یەکدەنگ و یەکڕیز بین بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان.

 

دەزانین هاووڵاتییانمان نیگەرانن و كەموكورتی لە ئیدارەدان و بەڕێوەبردندا هەیە. ناڕەزایی و گلەییەكانی خەڵك لە شوێنی خۆیدایە و پێویستە زیاتر خزمەت بكرێن، بەڵام بێئومێد نین و لەگەڵ دۆستەكانمان لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە قۆرخكاری و ناشەفافی لە بودجەدا. جارێكیتر جەخت لەوە دەكەینەوە كە دەبێت خێروبێری ئەم هەرێمە بۆ هەمووان بێت و هیچ جیاوازییەك نەمێنێت.

 

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هیوای سەربەرزی و سەرفرازی بۆ هەموولایەک

بافڵ جەلال تاڵەبانی

٢٠ی ئاداری ٢٠٢٢