گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ بەهۆی هەڵەی شۆفێرێکەوە لە هەولێر نۆ ئۆتۆمبێل پێکدادەدەن

2022.03.20 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ بەهۆی هەڵەی شۆفێرێکەوە لە هەولێر نۆ ئۆتۆمبێل پێکدادەدەن

ناس کورد- 

بەهۆی هەڵەی شۆفێرێکەوە لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر نۆ ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا و زیانێکی زۆری مادی دروست بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (یەکشەممە 20-3-2022) ڤیدیۆی ڕووداوێکی بڵاوکردووەتەوە، "کاتژمێر11:40خولەکی شەوی ڕابردسو لەسەر شەقامی 40مەتری ناو پێشانگاکان لەگەڕەکی ئازادی، ئوتومبێلێکی نیسانی تایبەت لەشوێن پێچێک پێچیکردەوە بەبێ ئەوەی سەیری شەقامی سەرەکی بکات یان دڵنیابێتەوە لەنەبونی ئوتومبێل و هەر بەوەش نەوەستا بەڵکو شەقامەکەشی بەپانی بڕی و هەموو ڕێڕەوکانی بەیەکەوە بڕی کە ئەمەش سەرپێچیەکی ترە و لەوکاتەش ئوتومبێلێکی فۆردی تایبەت بەخێرایی دەهات وهەوڵی دا کە خۆی پیانەکێشێت، بەڵام نیسانەکە ڕێگایەکەی بەتەواوی لەسەر داخستبوو، بۆیە پێکدادان دروست بوو." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "فۆردەکە بەرەو ڕێزێک ئوتومبێل ڕۆیشت کەلەپێش پێشانگایەکی ئوتومبێل ڕاگیرابون وخۆی بە 7 ئوتومبێل دادا و لەدەرەنجامی ڕوداوەکەش شوفێری فۆردەکە زامدار بوو وزیان بەر  9 ئوتومبێل کەوت بەتەواوی."