کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند، ئەوروپا لە بابەتى بەقاچاخبردنی کۆچبەراندا تورکیای بە تەنها بەجێهێشتووە، ئەگەر تورکیا دەرگای کۆچبەران دانەخات، هیچ حکومەتێکى ئەوروپا شەش مانگ بەرگە ناگرێت و "ئەگەر دەیانەوێت با تاقی بکەینەوە". سلێمانی سۆیلۆ، وەزیرى ناوخۆی تورکیا لە کۆبوونەوەیدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا له ئیزمیر ڕایگەیاند، ''تا ئێستا 337 هه‌زار سوری گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌و لێشاوهش به‌رده‌وامه''. . سلێمانی سۆیلۆ وتیشی، لە كۆچی قاچاخ كه به زمانی یاسایی پێیده‌ڵێن ''كۆچی نایاسایی'' تراجیدیا روویداوه و ڕایگەیاند، "بابه‌تی كۆچی نایاسایی هیچ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ده‌ره‌كی توركیا و سیاسه‌تی كۆچه‌وه نییه، بابه‌تێكه به ته‌واوی له ده‌ره‌وه‌ی ئێمه روویداوه، هه‌ڵبژاردنی وڵاتی ئێمە وه‌ك كورتبڕترین رێگا له لایه‌ن كۆچبه‌ره نایاساییه‌كانی وڵاتانه‌وه پرسێكه توركیا به جدی رووبه‌ڕووی بووەتەوە". ڕاشیگەیاند، "توركیا بابه‌تی كۆچی قاچاغ ده‌گه‌یه‌نێته شوێنێك، ڕوونه كه ئه‌وروپا له‌و باره‌یه‌وه ته‌نیای كردووین، ئه‌گه‌ر توركیا پێداگرانه ئه‌و كاره به‌ڕێوه نه‌بات ئه‌وا هیچ حكوومه‌تێكی ئه‌ورووپا شه‌ش مانگ به‌رگه ناگرێت. گه‌ر ده‌یانه‌وێت با تاقی بكه‌ینه‌وه."