گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

48 کاتژمێر مانەوە بە 500 دۆلار

20 هەزار لە سێ رۆژدا..هۆتێلەکانى سلێمانى پڕدەبن لە گەشتیار

2022.03.19 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon
20 هەزار لە سێ رۆژدا..هۆتێلەکانى سلێمانى پڕدەبن لە گەشتیار

ناس کورد-

 

گەشتوگوزارى سلێمانى رایگەیاند، لە سێ رۆژدا  زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنورى پارێزگاکە، رەتیشیکردەوە نرخى کابینەى گەشتیارى لە دوکان گەیشتبێتە 500 دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرپرسانى گەشتوگوزارى سلێمانى (19-3-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەیان بەوەکرد، 80%ى هۆتێل و مۆتێلەکانى سلێمانى لەئێستادا پڕبوون لە گەشتیار، پێشبینى دەکرێت لە رۆژانى نەورۆزدا سەرجەم هۆتێل و مۆتێلەکان پڕبن لە گەشتیار.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، لەسێ رۆژدا زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنورى سلێمانى و پێشبینیدەکرێت بۆ 100 هەزار بەرزبێتەوە.

 

لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى کابینەى گەشتیارى لەدوکان بۆ 500 دۆلار، بەرپرسانى گەشتوگوزارى سلێمانى باسیان لەوەکرد، ئەو هەواڵە راست نییە، بەڵام کابینە هەیە دوو نهۆمە و شوێنى مانەوەى چوار بۆ پێنج خێزانە، دەکرێت ئەوە بۆ 48 کاتژمێر درابێتە 500 دۆلار.