گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى هەڵهاتنى دەستگیرکرا

لەسلێمانى کەسێک بەچەکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵى براکەى

2022.03.19 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
لەسلێمانى کەسێک بەچەکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵى براکەى

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە هەڵیكوتابووە سەرماڵی براكەی و تەقەی كردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر ڕوداوێكی تەقەكردن گەیشتە بنكەی پۆلیسی كوردسات، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات گەیشتنە شوێنی روِداوەكەو دەركەوت كە تۆمەتبارێك هەڵیكوتاوەتە سەرماڵی براكەی و تەقەكەی كردووەو هەڵاتووە .

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەر لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەو ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە .

 

لەئێستادا تۆمەتبار (م ، أ ، ع ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .