گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆیان تۆمارکراوە

لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک کچان بە جلوبەرگی خەوەوە ڕادەکەنە دەرەوە

2022.03.18 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک کچان بە جلوبەرگی خەوەوە ڕادەکەنە دەرەوە

ناس کورد- 

لە ڕووداوێکدا لە بەشە ناوخۆیی کچان لە زانکۆی دهۆک دوای ئەوەی بە هەڵە زەنگی ئاگرکەوتنەوە دەکەوێتەکار، درەنگانی شەو کچە خوێندکارەکان بە جلوبەرگی خەوەوە ڕادەکەنە دەرەوە و چەند قوتابییەکی دیکەش ڤیدیۆیان تۆماردەکەن و بڵاوی دەکەنەوە، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و ڕووداوەکە گەیەنراوەتە دادگا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەوبارەیەوە مەردان ئەتروشی، بەڕێوەبەری بەشی ناوخۆیی لە زانكۆی دهۆك (هەینی 18-3-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "لە چەند ڕۆژی رابردوودا، لە درەنگانی شەودا به‌هۆی هه‌ڵه‌یەکی تەکنیکییەوە زەنگی ئاگاداركردنەوەی ئاگركوژێنەوە لە بەشە ناوخۆیی كچان لە زانکۆی دهۆک لێی دا و كچه‌ قوتابییەكانیش ترساون و وایانزانیوە ئاگر لە بەشە ناوخۆییەكەیان کەوتووەتەوە بۆیە بەپەلە ڕایانکردووەتەوە دەرەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی ئەوەی شەو بووە و کاتی خەوتن بووە، بەشێک لە کچەکان جلوبەرگی شەوان و خەویان لەبەردا بووە، بەڵام چەند کچێکی دیکە هەر لە بەشە ناوخۆییەکان ڤیدیۆیان تۆمارکردوون و لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە و قسەی نەشیاویان بەرامبەر کراوە." 

 

ئەتروشی باسی لەوەشکرد، "دوای ئەوەی کێشەکە گەیشتە لای ئێمە، قوتابییەکان واژۆیان کۆکردەوە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و دەوروبەری 300 قوتابی واژۆیان کردووە، ئێمەش پرسەکەمان گەیاندووەتە لای سەرۆکایەتی زانکۆ و لە دادگاش سکاڵا لەسەر پەیجەکان و ئەو قوتابیانەشی ڤیدیۆیان تۆمارکردووە تۆمار دەکرێت."