ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، ڕۆژانی نەورۆز لە ناوچەکانی هەرێم کەشوهەوا سەقامگیر و ئاسمان هەور دەبێت، لە هەندێک کاتیش لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، " سبەینێ شەممە ١٩-٣-٢٠٢٢ لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەرییەکانی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست کاتەکانی دوای نیوەرۆ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و شەپۆلێکی مامناوەند بۆ لاوازی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەگرێتەوە بەگشتی لەناوچە شاخاوییەکاندا کاریگەری مامناوەند دەبێت و لە ناوچە نزمەکاندا لاواز دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە کاتەکانی ئێوارە و شەوی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە بەلاوازی درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی بە شێوەی نمە بارانی پچر پچر لەھەندێ کاتدا کاریگەری دەبێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " کەشی رۆژانی نەورۆزیش زیاتر سەقامگیر دەبێت و ئاسمانی ناوچەکانمان بە زۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت و ھەندێک کاتیش ئەگەری بارانبارین دەبێت بەرێژەی کەم و مامناوەند بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکاندا."