کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەپێى ڕاپۆرتێکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا، حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەناو ئەو کەسانەی کە بە تۆمەتی تێوەگلان لە کودەتا شکستخواردووەکەى ساڵی 2016 زیندانی کراون بە شێوەیەکی بەرچاوە بەرزبووەتەوە، زۆربەی ڵێکۆڵینەوەکانیش دەربارەی ئەو حاڵەتانە تەمومژاوین. ڤیلی ئاغ بابە، جێگری سەرۆکى پارتی گەلی کۆماری تورکیا لە ڕاپۆرتێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، تائێستا 46 کەس لەو کەسانەى بە تۆمەتی تێوەگلان لە کودەتاکەدا دەستگیرکراون خۆیان کوشتووە. . هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، حکومەتی تورکیا هەوڵی داوە لێکۆڵینەوەکان لە کاتی ڕوودانی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە ناو زیندانەکاندا بە لاڕێ ببات. دەشڵێت، زۆرجاریش ڕاگەیاندنی حاڵەتەکان لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بووەتە هۆکاری دروستبوونی گومان لە لایەن ڕێکخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، چونکە ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە زیندانیانی کودەتاکەی ساڵی 2016 بە شێوەیەکی ناتەندروست لە لایەن دەسەڵاتدارانی زیندانییەکانەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و زۆربەی کات ڕوبەڕووی ئەشکەنجەدان دەبنەوە.