ناس کورد-
وەزارەتی بەرگریی سوید هۆشداری بە هاووڵاتیانی دەدات کە مەترسی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر سوید تا ئێستاش لە ئارادایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بەرگریی سوید (پێنجشەممە 17-3-2022) داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد لە وەرگرتنی زانیاری و هەواڵ دا به ئاگا بن، چونکە مەترسی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر سوید تا ئێستاش لە ئارادایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕاستە ڕووسیا زۆربەی هیزەکەی داوەتە سەر شەڕ لە گەل ئۆکراینا، بەڵام هێزی لە دەریای باڵتیکیشدا هەر هەیە."