گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەرپرسێکی یەکێتی: پارتی فێڵی لێ کردین

2022.03.17 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی یەکێتی: پارتی فێڵی لێ کردین

ناس کورد- 

بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە پرسی پۆستی پارێزگاری کەرکوکدا پارتی فێڵی لە یەکێتی کردووە و دەشڵێت، ڕێککەوتنیان هەیە کە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان پشکی یەکێتین. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەوەند مەلا مەحمود، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی (پێنجشەممە 17-3-2022) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " دەڵێت ” پارتی بەناوی دروستکردنی دەوڵەتەوە، کەرکوکی بەداگیرکردن دا، کەچی ئێستا بانگەشەی گەڕانەوە بۆ کەرکوک دەکات، عەڕابەکانی ڕیفراندۆم دوای ئەوەی بەسەر کەرکوکیان هێنا، ئێستا لەبەغدا وەزیرن و شەڕی وەرگرتنی پۆست دەکەن، خۆیان بۆ ئەوانە دەچەمێننەوە، کە کەرکوکیان داگیرکرد، هەر دوێنێ بوو، کاک مەسعود و کوڕەکەی دەستوەردانیان کرد و نەیانهێشت کوردێک بکرێتە سەرۆک زانکۆی کەرکوک."

 

لەبارەی ویستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردووە، " پارتی ئیستیحقاقی بردنی کورسی لەکەرکوک نییە، پارتی هەمیشە کێشەی بۆ کەرکوک دروستکردووە و ڕوبعێکی یەکێتی دەنگی لەکەرکوک نەهێناوە، لەکاتێکدا ٢٩ هەزار دەنگی یەکێتی سوتاوە، پارتی دوو کورسی کەرکوکی بردووە، یەکیان بەڕێکەوت بووە، ئەمە ناکاتە ئەوەی زۆرینەی دەنگیان هێناوە، پارتی گەر باوەڕی بەکەرکوک هەبایە، واکەمتەرخەم نەدەبوو بەرامبەری، هەر پارتی بوو نەیهێشت پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دابنرێ، ئەوکاتەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەبوو، یەکێتی بەمەرجی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک بەشداری حکومەتی هەرێمی کرد، بەڵام پارتی فێڵی لە کورد و یەکێتیش کرد."

 

باسی لەوەشکردووە، "ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی وابووە، سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم بۆ یەکێتی، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بۆ پارتی، بەڵام لە ئێستادا بارزانی ڕێککەوتنی لەگەڵ سەدر و حەلبوسی کردووە، کورد و کەرکوکی بەلاوە گرنگ نیە لە کوێی هاوکێشەکاندان، بەڵکو پۆستی لا گرنگترە، ئینجا گەر هەڵبژاردنی حەقیقی بکرێت لە هەرێم، کورسیەکانی پارتی لەپەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکات، بۆیە زۆرینەش نییە."