گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’بە چەند مەرجێک مۆڵەتی خوێندن دەدرێت’’

2022.03.17 - 19:49
App store icon Play store icon Play store icon
’’بە چەند مەرجێک مۆڵەتی خوێندن دەدرێت’’

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لە ئێستادا بە چەند مەرجێک بەفەرمی مۆڵەتی خوێندن دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

فەرمی /وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئێستادا  بەفەرمی مۆڵەتی خوێندن دەدات

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئێستا بەفەرمی مۆڵەتی خوێندن دەدات بۆ دەرەوەی وڵات  بەھەر کەسێک لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵابێت  دەتوانێت مۆڵەتی خوێندن وەربگرێت  بەم مەرجانە

 

قبوڵی زانکۆیەکی باوەرپێکراوی پێبێت

لە چوارچێوەی پلانی زانکۆکان دابێت

٢ ساڵ خزمەتی کردبێت لەسەر دواین بروانامەی

ئەم مۆڵەتە  بۆ ئەو کەسانەیە کە بۆ مانگی ٢ قبوڵیان وەرگرتوە

 

دەتوانن  نوسراوی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە زانکۆکانەوە بەرزبکەنەوە کە دەوام کرایەوە دوای نەورۆز

 

خوێندنی ماستەر ساڵانە مانگی ٢  و مانگی ٩  دەبێت بە پێی پێویستی و پلان

 

ئەوانەی بۆ مانگی ٩ قبولیان وەرگرتوە پێویست ناکات لە ئێستادا داوای مۆڵەت بکەن دەتوانن مانگی ٨ نوسراوی وەرگرتنی مۆڵەت بەرز بکەنەوە پێدانی مۆڵەتی خوێندن بەردەوام دەبێت

  

پێدانی مۆڵەتی خوێندن بەردەوام دەبێت ساڵەنە بە جۆرێک لە مانگی ٢  تا ناوەراستی  مانگی ٤  و   وە لەمانگی ٨ بۆ مانگی ١٠ 

 

پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە چوارچێوەی پەیرەوی مۆڵەتی خوێندن ژمارە ١١ ساڵی ٢٠٢١ ئەنجومەنی وەزیران و رێنمای ژمارە ٥ ی ساڵی ٢٠٢١ وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت  سەرجەم وەزارەتەکان بە پێی پلانی خۆیان دەتوانن مۆڵەتی خوێندن بدەن 

 

پەیرەوی مۆڵەتی خوێندن ژمارە ١١ ساڵی ٢٠٢١ ئەنجومەنی وەزیران   بۆ سەرجەم وەزارەتەکانە ھەموو وەزارەتەکان دەتوانن مۆڵەتی خوێندن بدەن

 

پێداویستیەکان: 

 

قبوڵی خوێندن

دواین بروانامە

پوختەی راژە 

نوسراوی زانکۆ کە ئاماژە  بدات پسپۆری ناوبراو  لە چوارچێوەی پلانەی خوێندنە

 

پلانی ھیچ وەزارەتێک  پێویست بە پەسەندکردن ناکات تەنھا پێویستە ھەر وەزارەتێک وێنەیەک لە پلانی خۆی بدات بە وەزارەتی پلاندانان  لە ئێستادا ھەموو  وەزارەتەکان دەتوان  مۆڵەتی خوێندن بدەن چونکە ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی پێدەون ھەر وەزارەتێک نەیدات تەنھا بر و بیانوە  

 

ئەگەر زانکۆکان ئامادەبن بۆ کردنەوەی خوێندنی بالا دبلۆمی بالا و مانگی ٩ ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان   دەکرێتەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوا رەشنوسی خۆی ئامادەکردوە بۆ کردنەوەی  خوێندنی دبلۆمی باڵاو ماستەر و دکتۆرا  لە رۆژانی داھاتوو رەشنوسی خوێندنی  ماستەر و دکتۆرا لە ھەرێم بڵاو دەکەینەوە.