گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دارایی پەرلەمان زانیاریی نوێ لەبارەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە ئاشکرا دەکات

2022.03.17 - 18:58
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان زانیاریی نوێ لەبارەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم زیاتر لە 21 ترلیۆن دینار پارەی مووچەی فەرمانبەران قەرزارە و تائێستا دیارنییە کەی ئەو قەرزە بۆ هاووڵاتیان دەگێڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 17-3-2022) ڕایگەیاند، "لە ساڵی‌ (٢٠١٥)ەوە تا ئێستا، بەهۆی‌ خەرج نەکردنی‌ ژمارەیەک لە مووچەی‌ مانگەکان‌ و پاشەکەوت‌ و لێبڕینی‌ مووچە لە هێندێکی‌ تریان، حکومەت نزیکەی‌ دوو ساڵی‌ تەواوی‌ پارەی‌ مووچەخۆران قەرزارە کە بڕەکەی‌ نزیکەی‌ 21 ترلیۆن‌ و 600 ملیار دینارە، لەو بڕە نزیکەی (هەشت ترلیۆن دینار)ی لە کابینەی نۆیەم بووە، ئەو جگە لە ڕاگرتنی‌ لە بەرزکردنەوەی‌ فەرمانبەران بۆ ماوەی‌ شەش ساڵ، دیار نیە حکومەت کەی‌ ئەو پابەندییەی‌ لەسەرییەتی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ دەگێڕێتەوە؟." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە پێی‌ بڕگەکانی‌ (یەکەم و دووەم) لە ماددەی‌ (١٣)ی‌ یاسای‌ ژمارە (٢)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢٠)ی‌ چاکسازی‌ لە مووچەو دەرماڵەو ئیمتیازاتەکان، پێویستە وەزارەتی‌ دارایی‌ ئەژمێرێکی‌ بانکی‌ بۆ مووچەخۆرو سودمەندان لە دارایی‌ گشتی‌ بکاتەوە لە پێناو زامنکردنی‌ شایستە داراییەکان و شایستە داراییە خەرجنەکراوەکان، هەروەها رێنماییەک دەربکات بۆ چۆنیەتی‌ مامەڵە لەگەڵ ئەژمێرەکە، تا مووچەخۆران بتوانن سود لەو پارانە وەرگرن لانیکەم بۆ دانەوەی‌ قەرزی‌ ڕسومات‌ و قەرزە جۆراوجۆرەکانی‌ تری‌ هاووڵاتیان وەک قەرزی‌ هاوسەرگیریی‌‌ و نیشتەجێکردن، بەڵام پاش (٢٠) مانگ لە وادەی‌ جیبەجێکردنی‌ یاساکە، تا ئێستا دیار نییە حکومەت کەی‌ ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکات؟ تەنانەت ئەمەیان پارەشی‌ تێناچێت‌ و کەمترین مافە بۆ مووچەخۆران‌ و فەرمانبەر و مامۆستایان‌ و خانەنشینان." 

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەمە لە کاتێکدایە حکومەت بە هاندانی‌ داشکاندنی‌ لە (١٥%)، بەردەوامە لە وەرگرتنەوەی‌ پارە و قەرزەکانی‌ خۆی‌ لە هاووڵاتیان، بەڵام هیچ میکانیزمێک بۆ دانەوەی‌ قەرزی‌ هاووڵاتیان ناگرێتە بەر." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەمەبەستی‌ زانینی‌ هۆکاری‌ دواکەوتنی‌ ئەم میکانیزمەی‌ سودوەرگرتنی‌ هاووڵاتیان لەو قەرزو پارانەی‌ هاووڵاتیان لای‌ حکومەت هەیانەو کاتی‌ تەواوبوونی‌ ئەژمای‌ بانکی‌ بۆ سودوەرگرتن لە قەرزەکانیان، هەروەها وادەی‌ گەڕاندنەوەی‌ پارەی‌ پاشەکەوتکراوو لێبڕاوی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران‌و مووچەخۆران، هەورەها خستنەڕووی‌ پلان‌ و بەرنامەیان بۆ جێبەجێکردنی‌ ئەم پابەندییە داراییە، بە ژمارە (١٩٤) لە (٢٠ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢٢) داوای‌ ڕوونکردنەوە و زانیاریمان لە حکومەت کرد، بەردەوامیش دەبین لەم داوا ڕەوایە."