گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لێدوانێکی نوێ لەبارەی بوونی گروپی مۆساد لە هەرێمی کوردستان

2022.03.17 - 16:31
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێ لەبارەی بوونی گروپی مۆساد لە هەرێمی کوردستان

ناس کورد- 

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکان، وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕەتیکردەوە هیچ بنکەیەکی مۆسادی ئیسرائیلی لە هەرێم بوونی هەبێت و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاند، سەروەریی خاکی عێراق هێڵی سوورە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-3-2022، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆبوونەوە تایبەت بە دەرخستنی ڕاستییەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی حاکم زاملی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، "هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بریکاری وەزیری دەرەوە و بەرپرس لە دۆسییەی ئێران بانگهێشت دەکەین بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان." 

 

زاملی کە سەرۆکی ئەو لیژنەیەیە بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە پێکهێنراوە ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەیوەندیی عێراق ئێران باشە، بەڵام سەروەریی عێراق هێڵی سوورە و ڕێگە بە هیچ وڵاتێک نادرێت دەستی بۆ ببات،

 

هەر لە کۆبوونەوەکدا ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕاپۆرتێکی تایبەت بە هێرشەکەی پێشکەش کردووە و ڕایگەیاندووە، "هیچ ئەندام یاخود بنکەیەکی گروپی مۆسادی ئیسرائیلی لە هەرێم بوونی نییە، ئەو شوێنەشی بە ئامانج گیراوە ماڵی وەبەرهێنەرێکی دیاریی کوردە، هەرێم ئامادەیە هەر لێکۆڵینەوەیەک بە بەشداری  نوێنەری ئێران لەوبارەیەوە ئەنجام بدرێت."