کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئاشكراى ده‌كات، پڕۆژه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار ڕەنگدانه‌وه‌ى دابڕاوى خۆیه‌تى له‌كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى و خۆیشى ناڕازییه بۆیه وه‌زعى حزبه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه ده‌بینێت و بۆ به‌ستنى كۆنگره‌كه‌ش هیچ پڕۆژه‌یه‌ك بهڕەهایى وه‌رناگیرێت. . . دوێنێ (شه‌ممه، 20ى ته‌موزى 2019)، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه‌ى پێشكه‌ش كرد و بارودۆخى یه‌كێتى له‌هه‌موو ڕوویه‌كى سیاسى و ڕێكخراوه‌یى و په‌یوه‌ندییه‌كان و دارایى و میدیایی و حوكمڕانیه‌وه به‌خراپ ناوه‌زد كرد و به‌توندیش ڕەخنهى له‌و سێكته‌رانه گرت، بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخه‌كه‌ش نه‌هێشتنى كوتلهگهرى و به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى بهشاڕێگا زانى. . بەگوێرەى ئه‌و زانیارییانه‌ى ناس كورد لهسهرچاوهیهكى بەرپرس لەنێو مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیه‌وه به ده‌ستى كه‌وتووه، پێناچێ یه‌كێتى به‌فه‌رمى وه‌ڵامى پڕۆژه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار بداته‌وه و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش به‌ڕاو بۆچوونى شه‌خسى خۆى ده‌زانێت. . سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، پڕۆژه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار ڕەنگدانه‌وه‌ى بارودۆخى تایبه‌تى خۆیه‌تى كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى كردووه و به‌دووره له‌كۆمه‌ڵێك ڕووداو و یه‌كێتیش هیچ پڕۆژه‌یه‌كى كه‌سیش بهرەهایى بۆ به‌ستنى كۆنگره وه‌رناگرێت بهپڕۆژهكهى مه‌لا به‌ختیاریشه‌وه. . ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پێشیوایه ڕەشبینیهكانى مه‌لا به‌ختیار لهپڕۆژهكەیدا له‌سه‌ر بارودۆخى یه‌كێتى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه مه‌لا به‌ختیار له‌ئێستادا ناڕازییه بۆیه به‌و شێوه‌یه وه‌زعى یه‌كێتى به‌و شێوه خراپه ده‌بینێت. . له‌باره‌ى به‌ستنى کۆنگره‌وه كه مه‌لا به‌ختیار لهپڕۆژهكهیهدا جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، یه‌كێتى له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانەوە ئاگادار کراوەتەوە و به‌ستنى کۆنگره‌ش ئه‌گه‌رێكى حه‌تمییه و له‌م ساڵدا ده‌به‌سترێت. . له‌سه‌ر دابه‌شبونى كوتله‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆخه له‌كۆنگره‌دا، سه‌رچاوه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى وتیشى "كۆنگره‌كه‌ش به‌ته‌وافوقى سیاسى نێو كوتله‌كانى یه‌كێتى ده‌به‌سترێت، پرسى كێشه‌ى به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى كۆمه‌ڵیك گونجانی نوێى له‌نێوان كوتله‌كانى یه‌كێتیدا دروست كردووه پێده‌چێ بۆ له‌مه‌ودواش ئه‌و پڕۆسه‌یه له‌كۆنگره‌شدا سه‌ركه‌وتوو بێت". . هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، حامیدى حاجى غالى، ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند:"پڕۆژه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار ته‌عبیر له‌ڕاو بۆچوونى خۆى ده‌كات و یه‌كێتیش له‌و دۆخه‌دا نییه كه ئه‌و به‌و شێوه‌یه باسى لێوه ده‌كات". . پێشتریش ناس كورد، له‌ڕاپۆرتێكیدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، پڕۆژه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار بۆ فشار دروستكردنه له‌سه‌ر یه‌كێتى بۆ به‌ستنى كۆنگره و ناوه‌ڕۆكى پڕۆژهكهشى جگه له لایه‌نه فیكرى و ستراتیژى و پره‌نسیپه سه‌ره‌كیه‌كانى یه‌كێتى، گۆڕانكارییه‌كى تێدایه له‌ڕووى داڕشتنى هه‌یكه‌لى یه‌كێتیه‌وه و كه ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش به‌ر ناوى ده‌زگا سه‌ره‌كییه‌كانى یه‌كێتى له‌وانه مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ده‌كه‌وێت، هاوكات ناس كورد ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، پێناچێ كوتله‌كانى تر‌ى ناو یه‌كێتى به‌تایبه‌تى باڵى كۆسره‌ت ڕەسوڵ پڕۆژه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار په‌سه‌ند بكه‌ن كه ئێستا به‌ده‌سه‌ڵاتدارتر له‌نێو یهكێیتدا له‌چاو ماڵى مام جه‌لالدا ناوه‌زد ده‌كرێت. . هه‌ر بەگوێرەى ئه‌و زانیارییانه‌ى ناس كورد له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نێو یه‌كێتیه‌وه به‌ده‌ستى گه‌یشتووه، دواى دابه‌شكردنى پۆسته وهزارییهكانى یه‌كێتى به‌و شێوه‌یه ناڕازین له‌بارودۆخى خۆیان و یه‌كێتى و پێیانباشه له‌كۆنگره‌دا چاره‌سه‌ر بۆ په‌راوێزخستنى خۆیان بدۆزنه‌وه و له‌سه‌ر پرسى به‌ستنى كۆنگره‌ش قوباد تاڵه‌بانى ته‌واو هاوڕایە له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیاردا. .