ناس کورد-
وەزیرى ناوخۆى هەرێم رایگەیاند، ئەو موشەکانەى لەهێرشەکەى هەولێردا بەکارهێنران موشەکى زیرەکى جەنگین و سنوربڕن و تەنها لەکاتى شەڕدا بەکاردەهێنرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێبەر ئەحمەد لەکۆبوونەوەى لیژنەى پەرلەمانى عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەى هەولێر (17-3-2022) وتى "هێرشەکەى هەولێر پێشێلکردنى سەروەرى عیراق و رێککەوتن و پەیماننامەى دراوسێیەتى بووە".
وتیشى "پێگە بەئامانج گیراوەکان مەدەنین و یەکێکیان ماڵى وەبەرهێنەرێکى کوردى عێراقى ناسراوە لەسەر ئاستى عێراق".