ناس کورد-
سەرۆکى لیژنەى وزە و سەرچاوە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، دوو ساڵە حکومەتی هەرێم ڕۆژانە نزیکەی ( ٢٥ هەزار) بەرمیل نەوت لە پاڵاوگەی “کار” دەپاڵێوێت و نزیکەی ملیۆنێک لیتر بەنزین بەرهەمى هەیە، بەڵام لەبرى ئەوەى بەسەر شارەکاندا دابەشبکرێت دەدرێتە کۆمپانیایەک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى حەمەساڵح لە راگەیەنراوێکدا (17-3-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستە ئەم بەنزینەی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی بەنزینی عێراق بە دادپەروەری بەسەر سەرجەم شارەکاندا دابەشبکرێت بە نرخی گونجاو.
دەشڵێت،پشکی ڕۆژانەی پارێزگای سلێمانی( ٤٠٠ هەزار ) لیتری ڕۆژانەیەو دوو ساڵە یەک لیتر نەهاتوە! یەکێتی و گۆڕان، لەم دۆسیە بێدەنگن لە ئەنجومەنی وەزیران.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیاندراوێک بۆ چارەنووسی یەک ملیۆن لیتری بەنزینی ڕۆژانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ماوەی دوو ساڵە حکومەتی هەرێم ڕۆژانە نزیکەی( ٢٥ هەزار) بەرمیل نەوت لە پاڵاوگەی “کار” دەپاڵێوێت.. نزیکەی ملیۆنێک لیتر بەنزینی ڕۆژانەی هەیە، ئەم بەنزینە لەبری ئەوەی بە سیستمێکی دادپەرورانە لەسەرجەمی شارەکانی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت! دەدرێتە کۆمپانیای” سەن ئۆیڵ” لیترێک بە (٦٦٠ دینار)…
ئێستا لە بازاڕی جوملە فرۆشەکانی هەولێر بەنزینی کار بە بڕێکی زۆر لیترێک بە (هەزار دینارە) !
بەنزینی کار لە کوێ دێت بەم بڕە زۆرە!!
٢٢ جار یاداشت و داواکاريم بۆ ئەم دۆسیە ناردوە..
پشکی ڕۆژانەی پارێزگای سلێمانی( ٤٠٠ هەزار ) لیتری ڕۆژانەیەو دوو ساڵە یەک لیتر نەهاتوە! یەکێتی و گۆڕان، لەم دۆسیە بێدەنگن لە ئەنجومەنی وەزیران!
پێویستە ئەم بەنزینەی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی بەنزینی عێراق بە دادپەروەری بەسەر سەرجەم شارەکاندا دابەشبکرێت.. بە نرخی گونجاو .
عەلی حەمە ساڵح