گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێبڕکێی سەرۆک کۆمار

یەکێتى لەبارەى ’’دەرفەتى دانوستان’’ وەڵامى پارتى دەداتەوە

2022.03.17 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى لەبارەى ’’دەرفەتى دانوستان’’ وەڵامى پارتى دەداتەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، ده‌رگای دانوستان و گفتوگۆیان کراوە ده‌بێت بەرووى پارتیدا لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمار، ئەوەش لەوەڵامێکدا بۆ لێدوانى ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتارى پارتى کە جەختیان کردبووەوە دەرفەتى دانوستان لەسەر ئەو پرسە نەماوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕزگار حاجی حەمە (17-3-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت "ئێمه‌ دوو هێزی سیاسی كوردستانیین و یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین ناكرێت هیچ كاتێك ئێمه‌ بڵێین ده‌رفه‌ت نامێنێت هه‌میشه‌ ده‌رگای دانوستان و گفتوگۆ ده‌بێت كراوه‌ بێت چونكه‌ چاره‌نوسی میلله‌ته‌كه‌مان و چاره‌نوسی یه‌كێتی و پارتی و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه‌ بێت".

 

وتیشى ”چه‌ندین جار سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌ی ئێمه‌ كاك بافڵ سه‌ردانی كاك مه‌سعود بارزانی كردووه‌ هه‌میشه‌ به‌ جه‌نابی وتووه‌ و كه‌ ئێمه‌ بۆ هه‌موو ڕێككه‌وتن و گفتوگۆیه‌كی هه‌ڤاڵانه‌ و دۆستانه‌ ئاماده‌ ده‌بین، به‌ڵام ئه‌وان تائێستا هیچ سه‌رنج و تێبینیه‌ك و هی ڤیتۆیه‌ك، هیچ شتێكیان نه‌ به‌فه‌رمی و نه‌ به‌شێوه‌ی نافه‌رمی ئاراسته‌ی یه‌كێتی نه‌كردووه‌ كه‌ سه‌رنج و تێبینیان له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئێمه‌ هه‌بێت".

 

ڕزگار حاجی حەمە جەختیکردەوە، لەو کۆبونەوانەی شاندەکەی یەکێتی ئەنجامیداون لە90% لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق به‌ سونه‌ و به‌ شیعه‌وه‌ پشتیوانی كاندیدی یه‌كێتی ده‌بن بۆ كاندیدی سه‌رۆك كۆمار.

 

 سەبارەت بە کۆبونەوەکەی 26/03 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، ڕزگار حاجی حەمە دەڵێت "ئه‌گه‌ر پێكهاتن و ڕێكه‌وتنێكی سه‌قامگیر له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق نه‌بێت دانیشتنه‌كه‌ به‌وه‌ نه‌گات كه‌ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ كۆتایی به‌و ماوه‌یه‌ش بێت كه‌ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردێت، ئه‌وه‌ عێراق ده‌خاته‌ دۆخێكی خراپەوە. ”