گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەڵوێستێکى توند لە یەکێتى یەوە: قوباد تاڵەبانى لەگەڵ مەسرور بارزانى یەکلایی بکاتەوە

2022.03.16 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى توند لە یەکێتى یەوە: قوباد تاڵەبانى لەگەڵ مەسرور بارزانى یەکلایی بکاتەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، حکومەت "پلان" دژى سلێمانى و حزبەکەى دەگێڕێت و پێویستە قوباد تاڵەبانى جێگیرى سەرۆکى حکومەت ئەو پرسە لەگەڵ مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت یەکلایی بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیزەت سابیر (16-3-2022) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى باسى لەوەکرد، حکومەت و وەزارەتى دارایی شەڕ بە سلێمانى و یەکێتى دەفرۆشن، لەبارەى داهاتى ناوخۆى پارێزگاکە و پرسی دابەشکردنى موچە.

 

وتیشى مانگى شوبات 75 ملیار دینار بۆ موچە لەسلێمانى دابینکراوە، ئەوەى باسدەکرێت کە گوایە داهات کۆناکرێتەوە یاخود خەرج ناکرێت پلانێکە دژى سلێمانى بەکاردەهێنرێت، چونکە حکومەت دەڵێت دەبێت هەموو پارەى بنکەکان بدرێتە موچە بۆ ئەوەى پارە بۆ خزمەتگوزاریی نەمێنێت.

 

عیزەت سابیر دەڵێت، دەبێت جێگرى سەرۆکى حکومەت لەگەڵ سەرۆکى حکومەەت ئەوە  یەکلایی بکاتەوە، ئەگەر چاکسازى راستەقینەیان دەوێت دەبێت لە کەرتى نەوتدا بکرێت. لەسەر ئاستى حزبیش ئەمە تا سەر ناڕوات دەبێت یەکێتى دانیشتنێکى جدى لەگەڵ پارتیدا بکات، کە ناکرێت لەم قۆناغەى ئیستا کە نەوت لەسەرووى 100 دۆلارەوەیە موچە دابەشنەکرێت.

 

بەوتەى عیزەت سابیر، گەورە کۆمپانیاکان و ئەوانەى لەکەرتى نەوت و غازدا لەسنورى سلێمانى و گەرمیان کاردەکەن ناچارکراون لەهەولێر باج بدەن، ئەوەش دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى داهاتى باج لەسلێمانى.