گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێچەوانەى بڕیارەکەى پێشوو

راکان جبورى بڕیارێکى نوێی لەبارەى یادکردنەوەى نەورۆز دەرکرد

2022.03.15 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
راکان جبورى بڕیارێکى نوێی لەبارەى یادکردنەوەى نەورۆز دەرکرد

ناس کورد-

راکان جبورى پارێزگارى کەرکوک بڕیارێکى نوێی لەبارەى یادکردنەوەى نەورۆز دەرکرد، بەبێ دیاریکردنى هیچ ماوەیەک بۆ یادکردنەوەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکدا کە (سێشەممە 15-3-2022) دەرچووە، ڕاکان جبوری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک ڕایگەیاندووە، هاوڵاتییانى کەرکوک لەهەر شوێن و کاتێکدا بیانەوێت دەتوانن بەئازادى یادى نەورۆز بکەنەوە.

 

No description available.

 

ئەوە لەکاتێکدایە پێشترڕاکان جبوری ڕایگەیاندبوو "لە ڕۆژی 21-3، لە کاتژمێر 4:00 بۆ 7:00ی ئێوارە رێگە بە یادکردنەوەی نەورۆز دەدرێت."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە یادکردنەوەکەدا نابێت هیچ دروشمێکی نەتەوەیی بەکاربهێنرێت یاخود هەر کارێک کە دژی پێکەوەژیانی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک بێت."